Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ڕووداوێکى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا له‌ دهۆک پێنج که‌س بوونه‌ قوربانى

2018-02-14 19:37:35



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ شارى دهۆک ئاگر له‌ چه‌ند موه‌لیده‌یه‌کى کاره‌با که‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ که‌سێک گیانى له‌ده‌ستدا و چوار پۆلیسیش بریندار بوون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕه‌کى سه‌رهه‌ڵدان له‌ شارى دهۆک به‌هۆى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ چه‌ند موه‌لیده‌یه‌کی کاره‌با پێنج که‌س بوونه‌ قوربانى.


به‌هۆى ئاگره‌که‌وه‌ هاوڵاتییه‌ک گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و چوار پۆلیسیش بریندار بوون، که‌ پۆلیسى به‌رگرى شارستانى بوون و له‌ کاتى هه‌وڵدان بۆ کوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ بریندار بوون.


به‌پێى زانیارییه‌کان چوار موه‌لیده‌ سوتاون و تا ئێستاش هۆکارى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌که‌ نازانرێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin