Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندى یەکێتی واده‌ی به‌ستنی کۆنگره‌ ده‌ستنیشان ده‌کات

2018-02-15 12:41:18



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی له‌ باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌ سلێمانی کۆتایی هات و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێشنیاری کرد، که‌ ڕۆژی ٥/ئازار ی ئه‌مساڵ وه‌ک رۆژی به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی ده‌ستنیشان بکرێت.

 

کەمێک پێش ئیستا، کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یەکێتی له‌ باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌ شاری سلێمانی کۆتایی هات.

 

به‌ پێی میدیای فەرمیی یەکێتی، له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه‌ پێشنیاز بۆ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی کراوه‌، که‌ ڕۆژی 5-3 کرنگره‌ی یه‌کێتی ببه‌سترێت.

 

هەروەها، پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژدا  کۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و له‌ کۆبونه‌وه‌که‌دا وه‌ڵامی پێشنیازه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بداته‌وه‌ و رۆژێک بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی ده‌ستنیشان بکات.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin