Smiley face
Smiley face
Smiley face

بارانی بەلێزمە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

2018-02-16 11:55:43



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان


لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور، پێشبینی دەکرێت بارانی بە لێزمە ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی ئاشکراکرد.


بەپێی پێشبینیەکان، ئاسمانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی هەور و باراناوی دەبێت و بارانی بەلێزمە دەبارێت و بەزرترین پلە ١٤ و نزمترین ٧ پلە دەبێت.


هەروەها ئاسمانی هەولێریش بارانی بەلێزمە دەبارێت و بەرزترین پلەی گەرمی ١٥ پلە و نزمترین ٧ پلە دەبێت.


هاوکات، ئاسمانی شاری دهۆکیش بەهەمان شێوە باراناوی دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزێت بۆ ١٤ پلە و نزمترین پلەش ٥ پلە دەبێت.


هەرچی ئاسمانی کەرکوکیشە بێ بەش نابێت لە بارانی بەلێزمە و پلەکانی گەرمیش بە جۆرێکە، کە بەرزترین پلەی گەرمی ١٥ پلە و نزمترین پلەش ٩ پلە دەبێت.


هەروەها لە ئەنجامی ئەو بارانانەشدا ئاسمانی هەرێمی کوردستان تەم دایدەپۆشێت، بە جۆرێک کە مەودای بینین لە سەرجەم شارەکان لەنێوان ( ٦ – ٨ )کم دەبێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin