Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ کۆیه‌ خوشک و برایه‌ک کوژران

2018-02-16 15:55:44



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى کۆیه‌ ڕایگه‌یاند، که‌ به‌هۆى کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ کۆیه‌ خوشک و برایه‌ک کوژراون.


به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى کۆیه‌، دره‌نگانێکی شه‌وی ڕابردوو له‌ کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیدا خوشک و برایه‌ک کوژران و دوانی دیکه‌ش بریندار بوون.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى کۆیه‌ ڕایگه‌یاندووه‌: "شه‌وى ڕابردوو له‌ گه‌ڕه‌کی حه‌مامۆک له‌ کۆیه‌ له‌نێوان دووکاندارێک و خێزانێکدا شه‌ڕ ڕوویدا، دووکانداره‌که‌ ده‌ستڕێژى گوله‌ى کرد و له‌ ئه‌نجامدا چوار که‌س بریندار بوون".


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌: "به‌ھۆی سه‌ختی برینه‌کانیشیان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خوشک و برایه‌ک گیانیان له‌ده‌ستدا به‌ ناوه‌کانی (چاوه‌ڕوان بورهان حه‌سه‌ن ته‌مه‌ن ١٢ساڵ) و (هێلین بورهان حه‌سه‌ن ته‌مه‌ن ١٤ساڵ) ھهه‌روه‌ها دایکیشیان برینداره‌ له‌گه‌ڵ میوانێکیان که‌ له‌و کاته‌دا له‌ ماڵیان بووه‌".


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى کۆیه‌ باسى له‌وه‌ش کردوه‌: په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ بنکه‌ی پۆلیسی کۆیه‌ بۆ ڕووداوه‌که‌ کراوه‌ته‌وه‌.


به‌پێی ئامارێک-یش، که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا ٥٩ حاڵه‌تی کوشتن و خۆکوشتن، له‌ باشوری کوردستان ڕوویانداوه‌.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin