Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاوى سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم زیادی کردوه‌.. ڤیدیۆ و وێنه‌

2018-02-17 10:32:22



ڕۆژنیوز ـ هاوکار مسته‌فا


به‌هۆی بارانبارینی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر زیادی کردووه‌، که‌ له‌ناو هاوڵاتیاندا به‌ "ته‌قینی زه‌ڵم" ناوده‌برێت.


سه‌رچاوه‌ى ئاوى زه‌ڵم یان سه‌یرانگاى ئه‌حمه‌د ئاوا له‌ هه‌ورامان، یه‌کێکه‌ له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و ئاوێکى سازگارى هه‌یه‌، چه‌ند ڕۆژێکه‌ ئاوى زه‌ڵم به‌هۆى بارانه‌وه‌ زیادى کردوه‌، ئه‌وه‌ش هاوڵاتانى دڵخۆش کردوه‌.


جوانمێر غه‌فار، هاوڵاتییه‌کى دانیشتوی گوندی زه‌ڵمه‌، باسی ئه‌وه‌ ده‌کات، له‌ ساڵانی ڕابردوودا که‌ وشکه‌ ساڵی نه‌بووه‌ و ڕێژه‌یه‌کی زۆر باران ده‌باری و سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم له‌ مانگی نۆڤه‌مبه‌ردا ده‌ته‌قی، به‌ڵام چه‌ند ساڵێکه‌ ڕێژه‌ی باران بارین وه‌ک پێویست نییه‌ ته‌قینی سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم دواکه‌وتووه‌ بۆ مانگی شوبات.

 


جوانمێر ده‌ڵێت، له‌ ئێستادا ئاوى سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم ته‌قیوه‌ و زۆر زیادى کردوه‌، وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ى حه‌وزێکی ئاو به‌ری بده‌یته‌وه‌، ئاوه‌ سازگاره‌که‌ ئێستا لێڵ بووه‌، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێکى تر دیسان ڕوون ده‌بێته‌وه‌.


جوانمێر زیاتر ده‌ڵێت، دیمه‌نه‌کانی ته‌قینی سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم چێژی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، چونکه‌ له‌گه‌ڵ زۆربوونی ئاوه‌که‌دا هاوڵاتیانی سنوره‌که‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و خورماڵ و سه‌یدسادق و سیروان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریانه‌وه‌ دێن بۆ بینینی دیمه‌نه‌کانی ته‌قینی سه‌رچاوه‌ی ئاوی زه‌ڵم و گرتنی ڤیدیۆ و وێنه‌ له‌ نزیک سه‌رچاوه‌که‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin