Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ هۆشداریى ده‌داته‌ دوکانداران

2018-02-17 11:46:52



ڕۆژنیوز - ئاشتى ئه‌حمه‌د


شاره‌وانى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ هۆشداریی ده‌داته‌ دوکاندار و شوێنه‌ گشتییه‌کان، له‌ ئه‌گه‌رى دروستبوونى لافاو، داوایان لێده‌کات ئاماده‌کاریى بکه‌ن.


چه‌ند ڕۆژێکه‌ شه‌پۆلى بارانبارین هه‌رێمى کوردستانى گرتوه‌ته‌وه‌ و پێشبینى ده‌کرێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ى باران زیاتر ببارێت، شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ-یش تیمه‌کانی خستوه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه‌.


دانا ڕه‌زا لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى شاره‌وانى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ڕۆژنیوز وتى: "به‌گوێری پێشبینیه‌کانی که‌شناسی، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌کشه‌ممه‌، واتا ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ، به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر باران ببارێت و به‌وهۆیه‌وه‌ لافاو دروست ببێت، بۆیه‌ داوا له‌  هاوڵاتیانی و دووکاندار و شوێنه‌ گشتی و بازرگانییه‌کان ده‌که‌ین، (مه‌نهۆڵ)ى ئاوه‌ڕۆی به‌رده‌م دووکانه‌کانیان پاک بکه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌کاری بۆ بکه‌ن تا به‌دوور بن له‌ مه‌ترسی و زیانه‌کانی لافاو".

 


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: سه‌رجه‌م تیمه‌کانی شاره‌وانی له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و داوا له‌ هاوڵاتیانیش ده‌که‌ین له‌ هه‌ر حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو و به‌ په‌له‌دا تیمه‌کانمان ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ تا به‌ ده‌نگیانه‌وه‌ بچن.


ساڵى ٢٠١٦ به‌هۆى دروستبوونى لافاوه‌وه‌ له‌ شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ژماره‌یه‌کى زۆر ئۆتۆمبێل و دوکان و فه‌رمانگه‌ زیانیان پێگه‌یشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ کاتى بارانى زۆردا به‌ ئاسانى لافاو له‌ناو بازاڕى چه‌مچه‌ماڵ دروست ده‌بێت.


به‌گوێره‌ى ئاماره‌کانى فه‌رمانگه‌ی که‌شناسی شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مساڵ بڕی ١٦٧ ملم باران باریوه‌، که‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی ڕابردوو که‌متره‌، چونکه‌ ساڵى ڕابردوو تا ئه‌م به‌رواره‌ ٢٦١،٣ ملم باران باری بوو.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin