Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمیتەی ئامادەکاری سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد کۆبوونەوە

2018-02-17 16:35:58



ڕۆژنیوز- سەمیرا شەهابی

 

کۆمیتەی ئامادەکاری سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد کۆبوونەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ژنان لە عەفرین دەربڕی.

 

کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بارەگای کۆنگرە ستار لە شاری سلێمانی، کۆمیتەی ئامادەکاری سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد کۆبوونەوە و دەربارەی کۆنگرەی نەتەوەیی گفتوگۆیان کرد.

 

ئاشتی عەزیز، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی: بە گرنگمان زانی کە پشتیوانیی خۆمان ڕابگەیەنین بۆ عەفرین و یەکڕیزیی خۆمان بپارێزین، کورد لە هەر شوێنێک بێت دەبێت لە ڕێگای فشارە نێودەوڵەتییەکانەوە پاشەکشێ بە دەوڵەتی تورک بکات.

 

 

هەروەها زیلان ڤەژین، ئەدامی کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان وتی: ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان لەسەر گەل و ژنان بەتایبەت بەڕێەوە دەچێت و لەو باوەڕەداین کە سەرکەوتن تۆمار دەکرێت و هەموو پیلانەکان هەڵدەوەشێنینەوە، بۆیە ئێمەش وەک کۆمیتەی ئامادەکار بە هەموو شێوازێک خەبات و چشتیوانی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ بەرخۆدانی عەفرین و بەتایبەت بەرخۆدانی ژنان لە عەفرین.

 

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin