Smiley face
Smiley face
Smiley face

کانییە وشکبووەکەی چاوگ تەقی.. بەوێنە

2018-02-18 09:40:44



ڕۆژنیوز - هاوکار مستەفا

 

بارانبارینی بەردەوام کانییە وشکبووەکەی گوندی چاوگی پڕ ئاو کردەوە و دانیشتوانی گوندەکەی دڵخۆش کرد.

 

دوای ئەوەی بەهۆی بومەلەرزەکەی کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە کانی زەردۆیان-ی گوندی چاوگی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە بە تەواوەتی وشکی کرد، بەڵام بەهۆی بارانبارینی بەردەوامی چەند ڕۆژی ڕابردوەوە جارێکی تر ئەو کانییە تەقی و بوژایەوە ئەوەش خەڵکی گوندەکەی دڵخۆش کردووە.

 

کانی زەردۆیان، کە دەکەوێتە گوندی چاوگی سەر بە شاری هەڵەبجە، دوای ٧٠ ساڵ لە بوونی ئاوی بەردەوام بەهۆی بومەلەرزەکەی ١٢/١١/٢٠١٧ ەوە وشکی کرد، دوو ڕۆژیشە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە جارێکی تر تەقییەوە.

 

تەقینی ئەو کانییە، هاوڵاتیانی گوندی چاوگ-ی دڵخۆشکردووە، چونکە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوە بۆ دەیان دۆنم باخ و سەدان سەر ئاژەڵ.

 

جیاواز لە دانیشتووانی گوندی چاوگ، لە وەرزی هاوینیدا دانیشوانی گوندی گردەناوێ‌-ش بەهەمان شێوە سود لە ئاوی ئەو کانییە وەردەگرن.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin