Smiley face
Smiley face
Smiley face

عادل نوری: عەبادی هیچ وادەیەكی بۆ ناردنی مووچە دیاری نەکردووە

2018-02-18 09:34:28



ڕۆژنیوز - دانا عومەر

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، كە تا ئێستا عەبادی یەك بەڵێنی نەداوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دەڵێت دەینێرین بەڵام هیچ وادەیەك دیاری ناكات.

 

ماوەی نزیكەی چوار مانگە زۆرینەی داهاتەكانی هەرێم و بیرە نەوتییەكان، بەهۆی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە كەوتوونەتە ژێر دەستی حكومەتی ناوەندیەوە، ئەمەش  حكومەتی ناوەندی ناچار دەكات بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لەوبارەیەوە عادل نوری، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
 

عادل نوری، وتی:"حەیدەر عەبادی دەیەوێت بە سەركەوتنەكانی لەشەڕی داعش و سەركزكردنی كورد هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بباتەوە، بۆیە پڕۆژە یاسای بودجە-شی بۆ ئەو مەبەستە بەكار هێناوە، بۆنمونە لە دەستوری عێراقدا باسی هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێك كراوە، ئەو دێت باسی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ئەوەی ئەوە بەكار بهێنێت دژی كورد".

 

وتیشی:"تا ئێستا عەبادی یەك بەڵێنی نەداوە بۆ ناردنی مووچە، ئەوەی كە هەیە لەبارەی مووچەوە تەنها كات دەكوژێت، تەنها دەڵێت دەیكەین، دەینێرین، هیچ وادەیەك بۆ ناردنی دیاری ناكات، تەنها یاری بەكات دەكات، دەوێت كورد بێزار بكات، بەڵام زیان بەخۆی دەگەیەنێت".

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin