Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی هەڵەبجە زانیاریی لەسەر کوشتنی فەرمانبەرەکە ئاشکرادەکات

2018-02-18 11:19:43



 ڕۆژنیوز- جیهاد هەورامی

 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کە ڕووداوی کوشتنەکەی شەوی ڕابردوو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و بکوژەکەش دەستگیرکراوە.

 

 ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەک، بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە بارەگای بەڕێوبەرایەتی پۆلیس کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنەکەی شەوی ڕابردوو بەست.

 

بەرزان عوسمان، ڕایگەیاند:"کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی جولەکەکانی هەڵەبجە هاوڵاتییەک بەناوی (ئیدریس عومەر) بەچەقۆ بەسەختی بریندارکراوە و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە".

 

بەرزان، وتیشی:"ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و و بکوژەکەش دەستگیرکراوە".

 

بەرزان، وتیشی:"ئیدریس عومەر، فەرمانبەر بووە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و تەمەنی ٤٧ ساڵ بووە، هەروەها خێزاندارە و باوکی حەوت منداڵە، تۆمەتبارەکەش پیشەی مامۆستایە و تەمەنی ٣٤ ساڵە".

 

بەڕێوبەری پۆلیسی هەڵەبجە، ڕاشیگەیاند: لەسەره‌تای ئەمساڵەوە ئەمە سێیەمین حاڵەتی کوشتنە لەهەڵەبجە ڕوودەدات، کە بەهۆیانەوە هەشت کەس کوژراون.

 

ناوبراو، نیگەرانیی نیشاندا لەبارەی زیادبوونی تاوانی کوشتن و سەبارەت بە ئەرکی پۆلیس-یش وتی:"ئەرکی ئێمە دەستگیر کردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بەدادگا و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانە، تا ئێستاش توانیومانە بکەرانی ئەو تاوانانە دەستگیر بکەین".

 

بەگوێرەی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٦٣ هاوڵاتی باشوری کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin