Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی هەشت سەربازی تورک-ی ڕاگەیاند

2018-02-18 15:04:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هەپەگە لە شەمزینانی سەر بە جولەمێرگی باکوری کوردستان، دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا هەشت سەربازی تورک کوژران.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە سەر ماڵپەڕیی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکانی لە دژی سوپای تورک بڵاوکردەوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١٦ی شوبات کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەرۆ گەریلاکانمان لە گردی کانیڕەشی سەربە شەمزینانی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کەمەرشکێنیان لە سوپای تورکدا، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا نەزانراوە.

 

لە بەردەوامیدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: دوێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ گەریلاکانمان چالاکییەکی دیکەیان لە هەمان شوێن ئەنجامدا، هێزەکانمان چادر و پێگە و کابینەکانی سوپایان کردە ئامانج و گڕیان تێپەردان، لەو چالاکییەدا زیاتر لە هەشت سەربازی سوپای تورک کوژران، پاش چالاکییەکە سوپای تورک بریندار و کوژراوەکانی بە هەلیکۆپتەر لە شوێنی چالاکییەکە گواستەوە، پاشان فڕۆکە جەنگییەکان لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک بۆ ٠٦:٣٠ خولەک ئەو ناوچانەیان بۆردوومان کرد.

 

لە بەشێکی دیکەشدا هەپەگە رایگیاندووە: ڕۆژی ١٦ی شوبات کاتژمێر ٠١:١٠ خولەک هێزەکانمان لە بارەگای سەربازیی شکێری سەربە چەلێ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورزی سەخت لە سوپای تورک درا، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکانیان نەزانرا.

 

لە کۆتاییشدا ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ١٤ی شوبات سوپای تورک لە چیای جودیی سەربە شرناخ ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد و سەربازەکانیان لە چەندین شوێنی چیای جوودی بە هەلیکۆپتەر دابەزاندووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin