Smiley face
Smiley face
Smiley face

حکومەتی تورک بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڤیدیۆی ناڕاست

2018-02-18 15:48:52



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


ڕاگەیاندنەکانی سەربە حکومەتی تورک بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و ڤیدیۆی ناڕاست، ئەم جارە ڤیدییەکی ساڵی ٢٠١٣یان بەناوی ڤیدیۆی شەڕی عەفرین بڵاوکردووەتەوە.


میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکی ساڵی ٢٠١٣ یان بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئەندامێکی جەبهەی نوسرە شەڕڤانێک دەکاتە ئامانج، میدیاکان لەسەر ڤیدیۆکە نووسیویانە ئەو شەڕڤانە لە عەفرین کراوەتە ئامانج.


سوپای تورک بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی لە بەرامبەر بەرخۆدانی شەڕڤانان هەواڵی ناڕاست بڵاودەکاتەوە، ئەوەش یەکەم جار نییە ئەوە دەکات.
پێشتریش ڤیدیۆی یاری ئەلەکترۆنییان بە ناوی شەڕی عەفرین بڵاوکردبووەوە.


پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ٢٠ی کانونی دووەم بۆ سەر عەفرین، دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، کە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا عەفرین دەگرن، بەڵام ئەوە ٣٠ ڕۆژە بە هێزی ئاسمانی و زەمینی هێرش دەکەن سەر عەفرین و نەیانتوانیوە عەفرین داگیر بکەن، ئەوەش بەهۆی بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانانی عەفرینەوە.

 


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin