Smiley face
Smiley face
Smiley face

قەسەدە ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە

2018-02-18 20:11:09



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

قەسەدە ڕایگەیاند: هێزەکانمان لە نزیک گوندی ئاقچەلێ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی تووندیان لە سوپای تورک دا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.

 

قەسەدە ڕایگەیاندووە: لە دوروبەری گوندی دیکماداش، دراقیا و ساریجک-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا، شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورک و چەتەکانی ڕوویداوە.

 

ڕاشیگەیاندووە: هێزەکانمان لە نزیک گوندی ئاقچەلێ-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە دژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا گورزی تووندیان لە سوپای تورک دا.

 

بەپێی ئامارەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەموو بەرەکانی شەڕ و زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی بێسەروبەری سوپای تورک بوونەتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin