Smiley face
Smiley face
Smiley face

بەفر و سەکران دووانەیەکی لێکدانەبڕاو.. بەوێنە

2018-02-19 08:30:08



ڕۆژنیوز- زۆسک باڵه‌ک

 

بەدرێژایی ساڵ بەفر لە گوندی سەکران-ی دەڤەری باڵەکایەتی نابڕێت، هەربۆیە بوونەتە دووانەیەکی لێکدانەبڕاو.

 

گوندی سەکران-ی دامێنی چیای حەسار دەکەوێتە دەڤەری باڵەکایەتیی و ١٥٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەولێرەوە دوورە.

 

لە چیای حەسار و  شاخه‌کانى نزیک ئه‌و گونده‌  تا بارینه‌وه‌ی به‌فری نوێ به‌فره‌ کۆنه‌که‌ ده‌مێنێت، ئەمەش وایکردووە چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئاو بڕژێنه‌ نێو گونده‌که‌.

 

سرووشتی جوان، شێوازى خانووه‌ کۆنه‌کان، چڕی دارستان و ساردی ئاو و نزمی پله‌ی گه‌رمای سەکران، وایکردووه‌ له‌ هه‌موو وه‌رزه‌کان و به‌ تایبه‌تیش له‌ وه‌رزى هاوین گه‌شتیارێکی زۆر ڕۆژانه‌ ڕوو له‌ ناوچه‌که‌ بکه‌ن.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin