Smiley face
Smiley face
Smiley face

خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان هانا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەبەن

2018-02-19 13:19:55



ڕۆژنیوز - ڕێبین یوسف

 

خاوەنپێداویستییە تایبەتەکانی شاری هەولێر داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، کە فشاربخاتە سەر عێراق بۆ ناردنی مووچە و دەرمان.

 

ئەمڕۆ دەیان خاوەن پێداویستیی تایبەتی شاری هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان گردبووەنەوە.

 

 دڵزار عەبدولڕەحمان، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی تالاسیما بەنوێنەرایەتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە، کە تیایدا هاتبوو: بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەیرانی داراییدایە و ناتوانێت پێداویستییەکانی تەندروستی و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکات، ئەمڕۆ هاتووینەتە بەردەم نەتەوەیەکگرتووەکان.

 

هەروەها، هاتبوو: با نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی مرۆڤایەتی و بەرپرسیارێتی خۆیان ڕابگەیەنن و دەسەڵاتەکانیان بەکاربێنن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق و پابەندیکەن بە ناردنی مووچە و دەرمانی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان، چونکە بە بارودۆخێکی ناهومواردا تێدەپەڕین

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin