Smiley face
Smiley face
Smiley face

کێشەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵی هەرێم دەستنیشانکرا

2018-02-19 19:00:13



ڕۆژنیوز - ڕێبین یوسف

 

ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی هەولێر و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، لە كۆنفرانسیێكی زانستییدا، کێشەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیان لە کۆنفرانسێکدا دەنستنیشانکرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە هۆڵی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكان لە شاری هەولێر، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، کۆنفرانسێکیان لەسەر کێشەکانی بەردەم بەرەوپێشچوونی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان ڕێکخست.

 

فیدائەدین گەردی، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، بە ڕۆژنیوزی وت: دەمێكە بۆشایی وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان-دا بوونی هەیە، هەر لایەنێكیش قسەمان لەگەڵیدا كردووە باسی لایەنی زانستیی و حكومیی دەكەن، كە ئەو دوو لایەنە دەبێ هاوكاربن بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان.

 

 

وتیشی: وەك بازرگانان دەمانەوێت ئەو كەرتە ببوژێتەوە، بۆیە ئەمڕۆ ئەم كۆنفرانسەمان ئەنجامدا و بە شێوازێكی زاستیی و بە ئامادەبوونی لایەنی جێبەجێكار، ئەو كەموكورتییەکانی کەرتی کشتوکاڵمان دەستنیشانكرد، بۆ ئەوەی بتوانین هاوكاریی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بكەین، تاكو لە زەوییەكانیانەوە ئاستی داهێنان و بووژانەوەی بەرەو پێشەوە ببەین.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin