Smiley face
Smiley face
Smiley face

پرۆژە یاسای چاکسازیی دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان

2018-02-20 10:13:10



ڕۆژنیوز – ڕێبین یوسف

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە پڕۆژە یاسای چاکسازیی لە وەزیفیی گشتی و خانەنشینیی کۆتایی هاتووە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە.

 

ماوەیەکە لیژنە هاوبەشەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازیی-ن لە وەزیفیی گشتی و خانەنشینیی.

 

بەهار مەحمود، جێگری سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئەو پڕۆژە یاسایە، کە لە ڕێگەی لیژنە هاوبەشەکانەوە ئامادە کراوە و ڕاپۆرتی لەبارەوە نووسراوە، جارێکی دیکە ئامادەکراوەتەوە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرایەوە بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کار.

 

بەهار، وتیشی: پرۆژە یاساکە چارەسەری بنەڕەتیی بۆ کێشەی مووچە و خانەنشینی دیاریکردووە و حکومەت دەبێ چاکسازییەکە ئەنجام بدات.

 

ئەو پەرلەمانتارە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە حکومەت دەستیبردووە بۆ پارەی خانەنشینان بەبێ ئەوەی سندوقی خانەنیشینی بوونی هەبێت، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەوە پارەی خودی فەرمانبەرانە لەکاتی خزمەت تا خانەنشین بوون و پێویستە ئەوکاتە وەریگرنەوە.

 

بەهار مەحمود، وتیشی، کە ماددەیەکیان بۆ پڕۆژە یاساکە زیادکردووە تایبەت بە دەستکاریکردنی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەویش بەو داهاتەی، کە لە ئەنجامی چاکسازیی و جێبەجێکردنی یاساکە دەست حکومەت دەکەوێت، بەڵام ڕوونینەکردوە، کە دەستکارییکردنەکە چۆنە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin