Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ئەزمەڕ بە چاندنی بەڕوو پشتگیریی لە عەفرین کرا

2018-02-20 13:37:31



ڕۆژنیوز ـ سلێمانی

 

کۆمەڵەی هێڤی بە چاندنی بەڕوو لە شاری سلێمانی، وەڵامی تۆپباران و قڕکردنی سروشتی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی دەدەنەوە.

 

ئەمڕۆ لە شاخی ئەزمەڕ لە شاری سلێمانی، کۆمەڵەی هێڤی بە بەشداری هاوڵاتیان و نوێنەرانی ڕۆژئاوای کوردستان، لە مەراسیمێکدا هەڵمەتێکی چاندنی بەڕوویان بەڕێوەبرد.

 

لە مەراسیمەکەدا عارف حسێن ئەندامی کۆمەڵەی هێڤی، وتی:"دەمانەوێت بە چاندنی بەڕوو لە سلێمانی وەڵامی کارە قێزەونەکانی دەوڵەتی تورکیا بدەینەوە و ڕایبگەیەنین، کە عەفرین و سلێمانی یەکە و سنوورێک لە نێوانماندا نییە".

 

 

وتیشی:"سەرەڕای قڕکردنەکانی ئەوان، ئێمە دیسان دەژێینەوە و داواکارین لە شارەوانی سلێمانی کە باخچەیەک لە ئەزمەڕدا دروستبکات بە ناوی عەفرین، وەک ڕێزێک بۆ بەرخۆدان ڕۆژئاوا".

 

هەروەها سلێمان عەرەب نوێنەری پەیەدە لە باشوری کوردستان، کە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو، وتی:" کاتەدا کە هێرش دەکرێتە سەر گەلەکەمان، ئەم پڕۆژەیە پشتیوانییەکی مەزنە، چونکە دەوڵەتی تورک چەندە هێرش بکاتە سەر گەل و هەوڵی قڕکردنی سروشت و ژینگەکانمان بدات، ئەوا ئێمە لە بەرامبەریدا بەرخۆدان دەکەین و ئەو هێرشانە پووچەڵ دەکەینەوە، عەفرینیش بە ئیرادەی گەل سەرکەوتن تۆمار دەکات".

 

 

س.ش - س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin