Smiley face
Smiley face
Smiley face

ماڵى چرۆ بۆ ژنانی چەمچەماڵ کرایەوە

2018-02-20 13:54:49



ڕۆژنیوز- ئاشتى ئه‌حمه‌د

 

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ماڵی چرۆ بۆ ژنانی سنوورەکە کرایەوە.

 

ئه‌مڕۆ له ‌شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی له‌ژێر ناوى (ماڵى چرۆ بۆ خانمان) بازارێکى تایبه‌ت به‌ژنانى سنوره‌که‌ کرایه‌وه‌.

 

لە بازاڕەکەدا سه‌رجه‌م پێداویستییه‌کانى ژنان و کارە دەستییەکانی ژنان دەفرۆشرێن.

 

چرۆ مه‌سعود، خاوه‌نى پرۆژه‌ى ماڵى چرۆ بۆ خانمان له‌باره‌ى کاره‌که‌یه‌وه‌ بە ڕۆژنیوزی وت:"خانمان ده‌توانن بێن لێره‌ کاربکه‌ن و هه‌م به‌رهه‌مه‌کانیشیان لێره‌ ساغ بکه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ داوا له ‌خانمانى چه‌مچه‌ماڵ ده‌که‌ین بێن سه‌ردانمان بکه‌ن و به‌ئازادانه‌ بازاڕ بکه‌ن".

 

 

شه‌یما جه‌وهه‌ر، یەکێک بوو لەو ژنانەی، کە سەردانی بازاڕەکەی کردبوو، بە ڕۆژنیوزی وت:"ئه‌م بازاڕه‌ ده‌رفه‌تێکى باش ده‌بێت بۆ ژنان، تایبەت ئه‌و ژنانەی لە ‌زانکۆ و په‌یمانگاکان خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن و هه‌لى کاریان بۆ ناڕه‌خسێت، ئه‌وا ده‌توانن له‌ڕێگه‌ى ئەم بازاڕەوە کاریان دەستبکەوێت".

 

 

 

ش.ف

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin