Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژمارەی لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن ئاشکرا کرا

2018-02-20 15:03:42



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ژمارەى لیستی حزب و قەوارە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند.

 

ئەمڕۆ لە شاری بەغدا کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەی لیستەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقی ڕاگەیاند، کە ژمارەیان ٨٨ قەوارە و حزب و هاوپەیمانییە.

 

بەبەشدارى نوێنەرى بەشێک لەلایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو، تیروپشک بۆ پێدانى ژمارە بە قەوارە سیاسییەکان دەستیپێکرد، کە لە ژمارە ١٠١ وە دەست پێدەکات و بە ١٨٨ کۆتاىی دێت، تێیدا پارتى دیموکراتى کوردستان-عێراق ژمارە ١٨٤، یەکێتى  ١٦٢، بزوتنەوەی گۆڕان ١٤٢، یەکگرتوى ئیسلامى ١٧٥، کۆمەڵى ئیسلامى ١٠٢، نەوەى نوێ ١٢٠ و لیستى نیشتمان ١٨٣ یان بەرکەوت.

 

هەروەها لە تیروپشکەکەدا هاوپەیمانى نەسر بەسەرۆکایەتى حەیدەرعەبادى ژمارە ١٥٨، هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى ژمارە ١٥٢، هاوپەیمانى نیشتمانى ئەیاد عەلاوى ١٨٥ و حیکمەى نیشتمان ١١٨ىان بەرکەوت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ١٢-٥-٢٠١٨دا، هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوە بچێت.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin