Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندێکی ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستان دەچنە عەفرین

2018-02-20 17:25:02



ڕۆژنیوز - سەمیرا شەهابی

 

بەشێک لە ژنانی چالاکوان لە هەرچوار پارچەی کوردستان، کۆمیتەیەکی هاوبەشیان بەناوی 'کۆمیتەی ژنانی کوردستان' پێکهێنا، بڕیارە لەیەکەم هەنگاویاندا، کۆمیتەکە شاندێک بنێرنە کانتۆنی عەفرین ڕۆژئاوای کوردستان.

 

کاتژمێر ٠٣:٠٠ ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بە دەستپێشەخریی ڕێکخراوی ئەنیستیتیوی وۆرک بۆ گەشەپێدانی دیموکراسیی، کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە ژنانی چالاکوانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیاردرا بە دروستکردنی کۆمیتەیەک بەناوی 'کۆمیتەی ژنانی کوردستان'.

 

ئاشتی عەبدوڵا، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەنیستیتیوی وۆرک بۆ گەشەپێدانی دیموکراسیی، بە ڕۆژنیوزی ڕایگەیاند: بڕیارماندا بە دروستکردنی کۆمیتەیەک بەناوی کۆمیتەی ژنانی کوردستان، کە پێکهاتووە لە ژنانی هەر چوار پارچەی کوردستان.

 

 

وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا، دوو بڕیارمان وەک هەنگاوە سەرەتاییەکی کۆمیتەکە دەکرد، یەکەمیان ئەوەبوو کە ڕۆژی ۲٤ی ئەم مانگە، کە ڕۆژی شەممە دەکات، شاندێک لەم کۆمیتەیە بەرەو کانتۆنی عەفرین بەڕێدەکەون، دووەمین بڕیاریش، بانگەوازیکردنە لە لایەنە بەرپرس و خێرخواز و کۆمپانیاکان، بۆ هاوکاری ناردن بۆ قوربانیانی عەفرین لە ڕێگای شاندەکەی ئێمەوە.

 

سەرۆکی ڕێکخراوی ئەنیستیتیوی وۆرک بۆ گەشەپێدانی دیموکراسیی، ئاماژەی بەوەشکرد: کەسەکان دیارینەکراون بۆ سەردانکردنی عەفرین و ئەم کۆمیتەیە کراوەیە بۆ هەرکەسێک کە بیەوێت لەگەڵمان بێت.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin