Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا٤٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ له‌ عه‌فرین كوژراون

2018-02-20 19:40:21



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

قەسەدە ڕایگەیاند: له‌  ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا لە بەرەکانی شەڕ-ی شارۆچکەکانی ڕاجۆ و شەرا لە عەفرین، ٤٠ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سوپای تورك كوژراون و تانكێک تەقێندراوەتەوە‌ و گورز له‌ ٢ زرێپۆش دراوه.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، بە ڕاگەیەندراوێک، ئاماری شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی لە عەفرین بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوکەی قەسەدە-دا، هاتووە: دوێنێ كاتێك هاوڵاتیانی حه‌له‌ب گه‌یشتنه‌ عه‌فرین، سوپای تورك و چه‌ته‌كانی دڕندایه‌تیی خۆیان له‌ دژی هه‌رێمه‌كه‌ زیاتركرد و ٨ تۆپیان هاویشته‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌حمودیه‌ و ئه‌شره‌فییه‌ و تۆپبارانەکە تا كاتژمێر ٠٩:٠٠ ی شەو به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها تا دره‌نگانی شه‌و به‌ چه‌كی قورس گوندی كه‌فه‌رشیلێ و ده‌وروبه‌ری تۆپبارانکرا.

 

ئەوەش هاتوو: دوانیوەڕۆی دوێنێ له‌ ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی هێكچێ و مه‌روان لە بەرەی شارۆچکەی شییە-وە، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ و داگیركه‌راندا پێكدادان ڕوویدا، له‌ هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی داگیركه‌ر به‌ فڕۆكه‌ و تانك ده‌ڤه‌ره‌كانی شه‌ڕیان بۆمباران كرد، سەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ مه‌یدانی پێكدادانه‌كان به‌رفراوانتر بوو و گوندی سه‌نارێ و ئانقه‌لێ-شی گرته‌وه‌، فڕۆكه‌كان بۆردوومانه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه‌ چڕتركرده‌وه و تا دره‌نگانی شه‌و هێرشه‌كان به‌رده‌وام بوون.

 

قەسەدە، ڕایگەیاندووە: له‌ پێكدادانه‌كانی گوندی دێرسوان-ی سەر بە شارۆچکەی شەرا-دا، شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ تانكێك و دوو ئۆتۆمبێلی جۆری «BMB»یان بێكاریگه‌ر كرد، شه‌ڕڤانان ئاشكرایان كرد لانیكه‌م ٢٠ چه‌ته‌ و سه‌ربازی تورك كوژراون.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، قەسەدە ڕایگەیاندووە: دوێنێ كاتژمێر ٠٣:٠٠ ی دوانیوەڕۆ، له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی هۆپكا-دا، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ و داگیركه‌راندا شه‌ڕ و پێكدادان ڕوویدا و تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوو، شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ پشتراستیان كرده‌وه‌ كه‌ لەو پێکدادانەشدا نزیكه‌ی ٢٠ چه‌ته‌ و سه‌ربازی تورك كوژراون.

 

قەسەدە، ئاماژەی بەوەشکردووە: له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی حه‌بۆ-ی سەر بە ماباتا و بەرەی شارۆچکەی جندرێس-ەوە، له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ و داگیركه‌راندا پێكدادانی قورس ڕوویدا و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته‌ شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامە.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە، لەماوی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، هەموو بەرەکانی شەڕ و زۆرینەی گوندەکانی کانتۆنی عەفرین، ڕووبەڕووی بۆردوومان و تۆپبارانی سوپای تورک و چەتەکانی بوونەتەوە.

 

ب.ل

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin