Smiley face
Smiley face
Smiley face

تورکیا هەموو لایەنە ژیانییەکانی عەفرین دەکاتە ئامانج

2018-02-21 10:18:27



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامى

 

هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر کانتۆنی عەفرین، تەنیا ژیان لە هاوڵاتیان ناسەنێتەوە، بەڵکو بەڵکو وەک ژینگەدۆستان باسی دەکەن، ئامنجێکی دیکەی تێکدانی ژینگەیە، کە لایەنیکی ژیانییە.

 

٣٣ ڕۆژە دەوڵەتی تورک بە تۆپ و فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات، له‌وباره‌یەشه‌وه‌ چەند چالاکوانێکی بوارى ژینگه‌یى لە هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێن.

 

سارا سه‌لام، به‌رپرسى به‌شى ژینگه‌ له‌ڕێکخراوى نوێ بۆ پاراستنى ژینگه‌، به‌توندیى ئیدانەى هێرشه‌کانى سه‌ر عه‌فرینی کرد و وتی: سوپاى ده‌وڵه‌تى تورک جگه‌ له‌شه‌هیدکردن و بریندارکردنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نیى، بێ گوێدانه‌ هیچ پره‌نسیپێکى مرۆیى و ژینگه‌یى زیان به‌ سروشت و سه‌وزایى ناوچه‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ناوی ده‌بات، که‌ ژیان و ته‌ندروستى مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌کان په‌یوه‌سته‌ به‌ژینگه‌ و سروشتێکى پاک.

 

 

سارا، وتیشى: ئه‌و چه‌کانه‌ى که‌ سوپاى تورک بەکاری دەهێنێت زیانێکى زۆر به‌ته‌ندروستى خه‌ڵکى ناوچه‌که‌ ده‌گه‌یه‌نێت و کاریگه‌رییه‌کانیشى تا ساڵانێکى دورودرێژ ده‌مێنێته‌وه‌، بۆیە ژیانی هاوڵاتیان ده‌که‌وێته‌ ژێر مه‌ترسى و تووشى چه‌نده‌ها نه‌خۆشى کوشنده‌ و درێژخایه‌ن ده‌بن.

 

هەروەها، ئوسامه‌ ئه‌شره‌ف، ئه‌ندامى ڕێکخراوى سروشتى کوردستان وتى:  :ده‌بێت  سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌ ژینگه‌ییه‌کان و پارته‌ سه‌وزه‌کانى جیهان کۆنگره‌یه‌کى خێرا ببه‌ستن و به‌ده‌رکردنى به‌یاننامه‌ى ناڕه‌زایه‌تى و خستنه‌ڕووى پێشنیار، ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ بکه‌ن و ڕێگرى لێ بکه‌ن له‌ڕێگه‌ى فشارى مه‌ده‌نیى و نێوده‌وڵه‌تیى.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin