Smiley face
Smiley face
Smiley face

دارستانەکانی باشور مەترسییان لەسەرە

2018-02-21 11:05:11



ڕۆژنیوز - ڕێبین یوسف

 

بڕینەوەی دار و تەلبەندکردنی دارستانەکان، بووە بە هەڕەشە و مەترسیی لەسەر ژینگەی باشور.

 

حسێن حەمەکەریم، بەڕێوبەری گشتیی باخداریی و دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز یەکێک لە مەترسییەکانی سەر ژینگەی باشور دەخاتە روو.

 

حسێن حەمەکەریم، وتی: دارستانی عێراق نزیکەی 97% کەوتووەتە سنووری باشوری کوردستان، کە زیاتر لە سێ‌ ملیۆن دۆنمە، بەداخەوە ئەم دارستانانە بەردەوام لەژێر هەڕەشەو مەترسیدان .

 

 

حسێن، وتیشی: هەر چەندە ئێمە کارمان کردووە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی هاوڵاتیان بۆ پاراستنی ژینگە، بەڵام بەداخەوە حکومەت نەوتی سپیی دابەش ناکات بەتایبەت بۆ هاوڵاتیانی نیشتەجێی شاخاوییەکان، بۆیە هاوڵاتیان لە وەرزی سەرما پەنا دەبەنە بەر بڕینەوەی دارەکان وەک جێگرەوەی سوتەمەنیی.

 

بەڕێوبەری گشتیی باخداریی و دارستان و پاوان لە هەرێمی کوردستان، وتیشی وتی: هۆکارێکی تری گەورەی لەناوچوونی دارستانەکان ئەوەیە، کە لەلایەن خەڵکانێکەوە تەلبەند دەکرێن و دەکرێن بە ڤێلا، کە ئەمە کاریگەریی خراپی دەبێ‌ت بۆ ئێستا و داهاتوو.

 

حسێن حەمەکەریم، ئاماژەی بە هۆکارێکی دیکەی دروستبوونی مەترسیی لەسەر دارستانەکان و وتی: قەیرانی دارایی هۆکارێکی ترە، چونکە نەتواندراوە بودجەیەکی پێویست تەرخان بکرێت بۆ پاراستنی دارستانەکان.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin