Smiley face
Smiley face
Smiley face

"٦٠ ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلار چووەتە سەر حسابی نەجمەدین کەریم"

2018-02-21 12:07:21



ڕۆژنیوز – هەولێر

 

عەلی حەمەساڵح، ڕایدەگەیەنێت، کە ٦٠ ملیۆن دۆلاری پارەی پترۆدۆلاری کەرکوک دیارنییە و چووەتە سەر حسابی تایبەتی نەجمەدین کەریم.

 

ئەمڕۆ لەناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی پەلەمان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی سازکرد.

 

عەلی حەمەساڵح، ئاشکرایکرد، کە عێراق دەیەوێت نەوتی خورمەڵە و  کێڵگەکانی کەرکوک بکاتە یەک و ئاستی بەرهەمهێنان بگەیەنێتە ملیۆنێک ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەمەش ناوچە کوردستانییەکان بەتەوایی لەڕووی ئابوریی و نەوتەوە دەکەوێتەوە ژێر دەستی حکومەتی ناوەندیی و حکومەتی هەریم فەرامۆش دەکرێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە، وتیشی:"حکومەتی هەرێم بەنیازە بەم بابەتە ڕازیی ببێت لەپێناو ئەوەی، کارکردن لە کێڵگەکانی هاڤانا و بای حەسەن و خورمەڵە بدرێت بە کۆمپانیای کار، کە ئەمە زۆر مەترسیدارە و دەستبەرداربوونە لە ناوچە دابریندراوەکان" .

 

عەلی حەمەساڵح، ئاماژەی بە دیارنەمانی پارەی نەوتی پترۆدۆلاری کەرکوک-یش کرد و وتی:"لە ٢٠١٦ و شەش مانگی یەکەمی ٢٠١٧، واتا ١٨ مانگ ١٨٢ ملیۆن دۆلار لە پارەی پترۆدۆلار چووە بۆ کەرکوک، ٦٠ ملیۆن دۆلاری دیارنییە چی بەسەر هاتووە و چووەتە سەر حسابی تایبەتی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک، لە بانکی کوردستان، بۆیە دەبێت ئەم بابەتە ڕوون بکرێتەوە".

 

جێگای ئاماژەیە کۆتایی مانگی ڕابردوو حەسەن تۆرهان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە تورکمانە، نامەیەکی ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و داوایکرد ڕێوشوێنی دارایی بگرێتە بەر لە دیارنەمانی ٤٦ ملیۆن دۆلار.

 

ڕۆژنیوز-یش بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە کرد و دەرکەوت، کە ئەو پارانە چوونەتە سەر حسابی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin