Smiley face
Smiley face
Smiley face

وەزارەتی داد نزیکەی 74 ملیارد داهاتی هەبووە

2018-02-21 14:32:45



ڕۆژنیوز - ڕێبین یوسف

 

وەزارەتی داد ڕایدەگەیەنێت لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی داهاتیان 73 ملیارد و 977 ملیۆن دینار بووە و لەو داهاتە دەتوانن بەبێ پاشەکەوت مووچەی فەرمانبەرانی خۆیان دابەش بکەن.

 

ئەمڕۆ، نەریمان تاڵب، وتەبێژی وەزارەتی داد لە بینای وەزارەتەکەیان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا و ئاماری داهات و خەرجی و کارو چالاکیەکانی ساڵی ڕابردووی خستەڕوو.

 

نەریمان تاڵب، لە کۆنگرەکەدا وتی: داهاتی وەزارەتی داد لە ساڵی 2017دا 73 ملیارد و 977 ملیۆن دینار بووە وخەرجی وەزارەتیش 60 ملیار و 983 ملیۆن دینار بووە.

 

وتەبێژی وەزارەتی داد، وتیشی: لەساڵی ڕابردوو 41 هەزار مامەڵەی خانوو و زەوی ئەنجامدراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی 2016ی هەمان وەزارەت %3.6 مامەڵەکان کەمیکردوو.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە مامەڵەی کڕِین و فرۆشتن لەسەر ئاستی پارێزگاکان بەم شێوەیە تۆمار کراوە لە پارێزگای هەڵەبجە %32 زیادیکردووە لە پارێزگای هەولێر %7 کەمیکردووە، لە پارێزگای سلێمانی %8 زیادیکردووە، لە پارێزگای دهۆک %11 کەمیکردووە.

 

نەریمان تالیب، ئەوەشی خستەڕوو، کە ژمارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی داد چوار هەزار و 629 فەرمانبەرە و بەپێی ئەو داهاتەی کە دەستیان دەکەوێت دەتوانن بەبێ پاشەکەوت مووچەی فەرمانبەرانی خۆیان دابەش بکەن.

 

 

س.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin