Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشبینییەکانی ئۆجالان بۆ سوریا بزانە

2018-02-21 14:38:14



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە یەکێکە لە شارەزایانی دۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسیی سوریا، ساڵانێکی زۆریش لەوێ ژیاوە و سیاسەتی کردووە، ئەو کاتەی پێشبینی کرد کە لە سوریا شەڕ ڕودەدات کەس پێشبینی وای نەکردبوو.

 

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئۆجالان ئەوەیە کە دۆخ و هەلومەرج بە باشی دەنرخێنێت، چەندەش دەرفەتەکان کەم بن هەمیشە هەوڵیداوە قۆناغێک بئافرێنێت، ڕەشەکە بگۆڕێت و واتایەکی پێبدات.

 

ئۆجالان پێشتر وتبووی: ئەگەر گەلی کورد لە سوریا ڕاپەڕن زۆر لە عەرەبەکان بەهێزتردەبن و بەو شێووەیە شۆڕسی ڕۆژئاوای پێشبینی کردبوو.

 

ساڵی ٢٠٠٤ عەبدوڵا ئۆجالان وتبووی: دەبێت گەلی کورد لە سوریا بەرنامەی هاوڵاتیی ئازاد، مافی پەروەردە و کلتور کوردی دابڕێژن و بۆ گەیشتن بە مافی ڕەوا و بەرگری لە خۆیان تێبکۆشن، هەروەها وتبووی، ئەگەر حکومەتی سوریا بیەوێت ئازادیی کوردەکان ئاستەنگ بکات تووشی کێشە دەبێت.

 

هەروەها ڕایگەیاندبوو: دەبێت گەلانی سوریا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان هەستنە سەر پێیان، دەبێت بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافە دیموکراتییەکانیان بەرەوپیشبچن، ئەوە  بۆ پارچەکانی دیکەش ڕاستە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا یارییەک لە ناوی یارییەکی دیکە یاری دەکات فتیتنەچێتی هەیە، ئەگەر تێذەکۆشن دەبێت بەگوێرەی ئەو یارییانە بجووڵێنەوە.

 

لە ساڵی ٢٠٠٥دا، ئۆجالان وتبووی: دەبێت تورکیا و سوریا و ئێڕان تێبگەن، ئەگەریش تێنەگەن بۆ ئێمە گرنگ نییە، هەموو هەوڵدانی من بۆ ئەوەیە کە کوردستان نەبێتە گۆمی خوێن، ئەگەر سیاسەتەکانی لەناوبردنی کورد بەردەوامی هەبێت ڕووبەروی بەرخۆدانی بێ وێنە دەبنەوە، لە شوێنێکی دیکەدا دەڵێت: جیهان بەدیموکراتیبوون بە سەر سوریادا دەسەپێنێت، پێویستە هێزی بەرگری هەبێت، ئەو شەڕانەی ئێستا لە عێراق ڕوودەدەن سبەینێ لە سوریا ڕوودەدەن.

 

هەروەها ساڵی ٢٠٠٨ ڕایگەیاندبوو: لە ماویەکی نزیکدا لە سوریا ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدرێت، زۆری پێ ناجێت کە لە تورکیاش ئەوە ڕوودەدات.

 

هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩ دا وتبووی: بۆ ئەو کردەوە دڕندانەیەی لە عەفرین ئەنجام دەدرێت، سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی حکومەتی تورک فەتوا دەدات، سورەی فەتح بۆ عەفرین دەخوێنن، ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی نەبێت پیلان دادەڕێژن و کۆمەڵکوژیی لە فەلەستن قورستر بە سەر کورد دێنن، دەتوانن بە فەتوای ئەوەی کورد بێ ئایینن ئەو هێڕشە ئەنجام بدەن.

 

لە ساڵی ٢٠١٠ شدا، ئۆجالان چەند نرخاندنێکی لە بارەی سوریاوە هەبووە، دەڵێت: دەوترێت ئەسەد لەگەڵ عەشیرەتە کوردەکان دادەنیشێت، بەڵام نەک لەگەڵ عەشیرەتەکان بەڵکو دەبێت لەگەڵ پەیەدە دابنیشێت، ئەگەر دەیەوێت لە سوریا ڕیفۆرم ئەنجام بدرێت ئێمەی کورد پشتگیریی دەکەین، مافی هەبوونی ناسنامە بۆ کوردەکان و هاوڵاتیبوونیان بە ڕەوا بزانێت.

 

هەر لەو ساڵەدا ئاماژەی بەوەشدابوو: گەلی کورد لە سوریا دەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن، پێوستە کوردەکان لەوێ یەکبگرن، ئەوە زۆر گرنگە، گەلەکەمان دەتوانن بە خێرایی خۆیان ڕێک بخەن، زۆر پێش ئێستا وابزانم لە ساڵی ٢٠٠٣ دا وتبووم کە بەهاری گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەیە، ئەوەی ئێستا ڕوودەدات نەک بەهاری عەرەب، بەڵکو بەهاری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسستە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin