Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەپەگە کوژرانی حەوت سەربازی تورکی ڕاگەیاند

2018-02-21 14:59:41



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە ناوچەی کانیڕەشی سەربە شەمزینان چالاکییەن ئەنجامداوە و لە ئەنجامیدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە کانیڕەشی سەربە شەمزینان، وردەکارییەکی ئەو چالاکییەی ئاشکراکرد.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە نێوان کانیڕەشی سەربە شەمزینان و گردی کۆردینەی سەربە چەلێ لە جولەمێرگ، لە دژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژران و دووانی دیکە برینداروون، سوپای تورک پاش ئەو چالاکییە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەر لە شوێنی چالاکییەکە گواستەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin