Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەجەکە: زمان ئاشکراترین دیاردەی هەبوونی گەلانە

2018-02-21 15:08:20



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆزکرد و ڕایگەیاند: زمان ئاشکراترین دیاردەی هەبوونی گەلانە.

 

ئەمڕۆ کۆمیتەی پەروەردەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی دایکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا،: ڕۆژی جیهانی زمانی دایک پیرۆزکراوە و ڕاگەیەندراوە: زمان ئاشکراترین دیاردەی هەبوونی گەلانە.

 

هەروەها، هاتووە: ئەو کۆمەڵگایانەی ناتوانن زمان و کلتوریان بپارێزن، دەبنە ئامێری داگیرکاریی دەسەڵاتداران، مێژووی گەلی کورد لەو بارەیەوە نموونەیەکی زۆر بەئازارە، مێژوویەکی زیندوو کە ئەمڕۆ لە ناومان دا دەژی، ئەمڕۆ داگیرکاری دەیەوێت لە عەفرین خۆی نوێ بکاتەوە، مێژووی داگیرکاریی و کۆمەڵکوژیی تورکیا، ئێڕان و ڕژێمی بەعس لە سوریا و عێراق، هاوکات کە مێژووی کۆمەڵکوژیی فیزیکییە، کۆمەڵکوژیی کلتوری و زمانیشە.

 

لە بەردەوامیدا کەجەکە ڕایگەیاندووە: تێکۆشانی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ سیاسەتی ئینکاری گەلی کوردیان مایەپووچ کردەوە، بەو تێکۆشانە کلتور و زمانی کوردیی پێشکەوتنی گەورە و پیرۆزی بەدەستهێناوە.

 

کۆمیتەی پەروەردەی کەجەکە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە: پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بە تێکۆشان و سەرکەوتن لە دژی داگیرکارییەک کە لە سەر کلتور و زمان ئەنجام دەدرێت، پێکدێت، ئەو ڕۆژە لە رێبەر ئاپۆ، خەباتکاران و تێکۆشەرانی پەروەردە و لە هەموو خوێندکاران و گەلەکەمان پیرۆزدەکەین.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin