Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی شەنگال بۆ زمانی دایکیان بانگەوازیی لە عێراق دەکەن

2018-02-21 15:57:11



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ڕێکخراوی پەروەردەی کۆمەڵگای ئێزدی بانگەوازیی لە حکومەتی عێراقی کرد، کە لە شەنگال زمانی کوردیی وەک زمانی فەرمیی پەروەردە بە ڕەوا بزانێت.

 

ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایکییەوە، ڕاگەیەندراوێک لەلایەن ڕێکخراوی پەروردەی کۆمەڵگای ئێزدییەوە بڵاوکرایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا داوا لە حکومەتی فیدرالی عێراق کراوە، کە زمانی کوردیی لە شەنگال بە فەرمی و بە ڕەوا بزانێت و ڕێگابدات منداڵان لە خوێندگاکان بە زمانی دایکییان، واتە کوردیی، بخوێنن.

 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە دراوە: پێویستە ماف و هەبوونمان بە ڕەوا بزاندرێت، فەرمان تەنیا لە ڕێگای فیزیکیەوە ئەنجام نادرێت و بە ڕێگای قڕکردنی زمان و کلتور و ئایینیشەوە ئەنجام دەدرێت.

 

هەروەها، ڕاگەیەندراوە: وەک ڕێکخراوی پەروەردەی کۆمەڵگای ئێزدی داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین، کە پاش ئەو هەموو سەختییەی دوای فەرمانی ٧٣ یەم بە سەرمان هات ئەرکی پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بە زمانی دایک لە ئەستۆ بگرین، چوار ساڵ بە سەر فەرمانەکە تێپەڕیوە و هێشتا هیچ یارمەتی و ئاسانکارییەک لەو بارەیەوە لەلایەن حکومەتەوە بۆ ئێمە نەکراوە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin