Smiley face
Smiley face
Smiley face

قه‌سه‌ده‌: له‌ ڕاجۆ ١٢ سه‌رباز و چه‌ته‌ى سه‌ربه‌ تورکیا کوژران

2018-02-21 17:28:46



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات – قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ى ڕاجۆ له‌ عه‌فرین شه‌ڕڤانان چالاکیان پێکهێناوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ١٢ سه‌رباز و چه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى تورک کوژراون.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتى – قه‌سه‌ده‌ لێدوانێکى فه‌رمى له‌سه‌ر شه‌ڕه‌کانى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوو بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى بۆ چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانان دژى سوپاى تورک و چه‌ته‌کانى سه‌ربه‌ تورکیا کردووه‌.


قه‌سه‌ده‌ ڕایگه‌یاندوه‌: له‌ ناوچه‌ى ڕاجۆ شه‌ڕڤانان له‌ دژى سوپاى تورک و چه‌ته‌کان چالاکیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ١٢ سه‌باز و چه‌ته‌ کوژراون.


قه‌سه‌ده‌ باسى له‌وه‌ش کردوه‌: له‌ ناوچه‌ى شێراوا-ش شه‌ڕڤانان ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازیان تێکشکاند و سه‌رجه‌م سه‌رباز و چه‌ته‌کانى ناوى کوژران.


هه‌ر به‌پێى لێدوانه‌که‌ى قه‌سه‌ده‌، ده‌وڵه‌تى تورک دوێنێ ناوچه‌ى شییه‌ى بۆردوومان کرد و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ڕڤانان به‌و بۆردوومانه‌ توشى هه‌ستیارى بوون و تا ئێستا نازانرێت چ جۆره‌ چه‌کێک دژى شه‌ڕڤانان به‌کارهاتووه‌.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin