Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ولێر، سیمینارێک له‌سه‌ر هۆکاره‌کانى زۆربوونى جیابوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو

2018-02-21 19:15:09



ڕۆژنیوز ـ ڕێبین یوسف


له‌ شارى هه‌ولێر سیمینارێک له‌سه‌ر هۆکاره‌کانى زیادبوونى دیارده‌ى جیابوونه‌وه‌ (ته‌ڵاق) ئه‌نجامدرا و باس له‌وه‌ کرا، که‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌کى مه‌ترسیدار به‌رزده‌بێته‌وه‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک یاسانناس و چالاکوانانی داکۆکیکردن له‌ مافی ژنان، له‌ هۆڵی ڕێکخراوه‌ ناحکومییه‌کان له‌ هه‌ولێر، ڕێکخراوی لیدیا بۆ هاوکاری مرۆیی سیمینارێکی سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ ئه‌نجامدا.


لانه‌ عزه‌دین سه‌رۆکی ڕێکخراوی لیدیا بۆ هاوکاری مرۆیی به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستمان به‌وه‌ کرد ڕێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌باشمان زانی سیمینارێک ئه‌نجام بده‌ین و به‌ وردی هۆکاره‌کان ده‌ستنیشان بکه‌ین.

 


وتیشی: ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا هۆکاری سه‌ره‌کییه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌نێوان هاوسه‌ره‌کان، که‌ پێویسته‌ حکومه‌تی هه‌رێم به‌ زووترین کات ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه‌ و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش زیاتر هۆشیاری بڵاوبکه‌نه‌وه‌.


ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان زوو فریای ئه‌م پرسه‌ نه‌که‌ون ئه‌وا له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ره‌سهێنانێکی خراپ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، ئه‌و کاته‌ش ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری دروست ده‌کات له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیی.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin