Smiley face
Smiley face
Smiley face

په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ زۆره‌ملێ ده‌نێردرێنه‌وه‌

2018-02-21 20:16:04



ڕۆژنیوز - ڕۆزه‌ محه‌مه‌د


دیپۆرتی زۆره‌ملێی هاوڵاتیانی عێراقی به‌رده‌وامیی هه‌یه‌ و چه‌ندین په‌نابه‌ر به‌ زۆر و به‌ ئه‌شکه‌نجه‌دان ڕاپێچی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کرانه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ چه‌ندین په‌نابه‌ر له‌لایه‌ن پۆلیسی فیله‌نداوه‌ ئه‌شکه‌نجه‌دراون و به‌زۆر ڕاپێچی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کراونه‌ته‌وه‌، فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانیش ھه‌موو ھه‌وڵێکیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ ناردنه‌وه‌یان.


ئاری جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق، به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌یه‌ که‌ حکومه‌تی عێراقی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا ئه‌نجامیداوه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ ئه‌وروپاوه‌ بۆ عێراق.

 


وتیشی: به‌ مه‌به‌ستی ڕێگریکردن له‌ دیپۆرتی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ته‌واو هه‌وڵه‌کانمان چڕکردوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی سه‌رشه‌قام و هه‌روه‌ها نامه‌ و یاداشتی ناڕه‌زایی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا کرد، ھه‌روه‌ھا له‌ ناوخۆی عێراقیشدا دانیشتن و لێک تێگه‌یشتن له‌ نێوان فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامدرا و کۆک بوون له‌ دژی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌دور له‌ خواستی خۆیان. 


سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق، ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆش چه‌ند په‌نابه‌رێکیان به‌ ئه‌شکه‌نجه‌دان و زۆره‌ملێ خراونه‌ته‌ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا، له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ گرتوخانه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپاوه‌، چه‌ندین وێنه‌ و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری شێوازی هه‌وڵسوکه‌وتکردنی پۆلیس له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ و ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه‌ که‌ ھه‌موو لایه‌ک بێده‌نگی ھه‌ڵبژاردووه‌.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin