Smiley face
Smiley face
Smiley face

خانه‌نشینى پله‌ تایبه‌ته‌کان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌

2018-02-21 21:15:50



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمى کوردستان، که‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى چاکسازیی له‌ خانه‌نشینى پله‌ تایبه‌ته‌کان بوو، خانه‌نشینى پله‌ تایبه‌ته‌کان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌.


ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه‌ له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاسای چاکسازی له‌ خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌کان، که‌ تێیدا ژماره‌یه‌ک وه‌زیر و سه‌رۆک ده‌سته‌ به‌شدار بوون، کۆبوونه‌وه‌که‌ تا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دواخرا بۆ سبه‌ینێ.


له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا باس له‌ خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ته‌کان کرا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خانه‌نشینی به‌ پله‌ی وه‌زیر و بریکاری وه‌زیر و ڕاوێژکار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و هه‌ر پله‌یه‌کی تایبه‌ت په‌سه‌ند کرا و به‌ شێویه‌کی دیکه‌ ڕێکده‌خرێته‌وه‌.


له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ سه‌دان که‌س به‌ پله‌ى وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و ڕاوێژکار و ده‌یان پله‌ى تایبه‌تى دیکه‌ خانه‌نشین کراون به‌ بێ ئه‌وه‌ى ڕۆژێک له‌ ڕۆژان ئه‌و پۆستانه‌یان وه‌رگرتبێت.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin