Smiley face
Smiley face
Smiley face

"به‌رخۆدانى عەفرین نه‌یهێشتووه‌ مه‌رامه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بێته‌دى"

2018-02-22 08:42:29



ڕۆژنیوز – جیهاد هه‌ورامی


به‌شێک له‌ ڕۆژنامه‌نوسانی هه‌ڵه‌بجه‌ باس له‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ به‌رخۆدانى شه‌ڕڤانان نه‌یهێشتووه‌ مه‌رامه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بێته‌دى، داواش ده‌که‌ن، ڕۆژنامه‌نوسان هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ سه‌ر عه‌فرین بگه‌یه‌نن به‌ هه‌موو دنیا.


ئه‌مڕۆ ٣٤ ڕۆژه‌ به‌رخۆدانى عه‌فرین به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک به‌رده‌وامه‌، چه‌ند ڕۆژنامه‌نوسێکى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێن.


وریا حه‌مه‌ که‌ریم، ڕۆژنامه‌نوس له‌ که‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌ڵێت: هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک کارێکی ناڕه‌وایه‌ و ته‌نها بۆ مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان له‌ ناوچه‌که‌ ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیچ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ پاراستنی ئه‌منی سنوره‌کانی، چونکه‌ کوردانی ڕۆژئاوا هیچ مه‌ترسیه‌کان نییه‌ بۆ سه‌ر خاک و هاوڵاتیانی تورکیا.

 


ده‌شڵێت: ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو ڕۆژنامه‌نوس و میدیایه‌کی کوردییه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرش و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر کوردانی عه‌فرین و ته‌واوی ڕۆژئاوای کوردستان، به‌ ته‌واوی جیهانی بگه‌یه‌نن که‌ چۆن ده‌وڵه‌تی تورک مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد ده‌کات.


هه‌روه‌ها شادان حه‌بیب، ڕۆژنامه‌نووس له‌ ڕادیۆی ده‌نگی نوێ ده‌ڵێت: ئێمه‌ی کورد له‌ هه‌موو قۆناغ و سه‌رده‌مێکدا پێویستمان به‌ یه‌کتری بوه‌ و له‌و پێناوه‌شدا ئه‌رکی هه‌مومانه‌ له‌هه‌ر پله‌ و پیشه‌یه‌کدا بین خزمه‌ت به‌ گه‌له‌که‌مان بکه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌م ساته‌وه‌ختی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ سه‌ر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناچار بکه‌ین که‌ بێته‌ سه‌رخه‌ت و هه‌وڵی ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ بدات.

 


ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ باسی له‌وه‌ش کرد: به‌رخۆدانی گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤانان نه‌یهێشتوه‌ مه‌رامه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک له‌ ناوچه‌که‌ بێته‌دی و له‌وه‌ش دڵنیاین، که‌ سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لی ئێمه‌یه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشت و پشتیوانیان لێ ده‌که‌ین بۆ سه‌رخستنیان له‌ دژی هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک.


ک.ک
 

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin