Smiley face
Smiley face
Smiley face

سلێمانی، ڕووداوێکی دیکەی کوشتن تۆمارکرا

2018-02-22 08:44:44



ڕۆژنیوز – سلێمانی

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە تەرمی هاوڵاتیەک لە ماڵەکەی خۆیدا بیندرا و گومان دەکرێت ڕووداوەکە خۆکوژیی بێت.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلیمانی، ئێوارەى دوێنێ لەگەڕەکى قڕگەى شارى سلێمانى، تەرمی هاوڵاتیەک لە ماڵەکەی خۆیدا بیندرا، کە ناوى (ر، ع، ق)، کە لە دایکبووى ساڵی 1981 و خێزاندارە و پیشەى کاسبە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"گومان دەکرێت ڕووداوەکە خۆکوژیى بێت".

 

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە نەکردووە، کە ئەو هاوڵاتییە بەچی کوژراوە و ڕایگەیاندووە:"پاش گەشتنى تیمەکانى هێزەکانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى کەشف و هێڵکارى شوێنى ڕووداوەکە کراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستى پێکردووە".

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماریکردووە، تەنیا لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٦٤ هاوڵاتی باشوری کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin