Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان: ئه‌وه‌ى له‌ عه‌فرین ڕووده‌دات جینۆسایدى کورده‌

2018-02-22 10:04:22



ڕۆژنیوز - ئاشتى ئه‌حمه‌د


به‌شێک له‌ که‌سوکارى شه‌هید و ئه‌نفالکراوانى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، ده‌ڵێن ئه‌وه‌ى له‌ عه‌فرین ڕووده‌دات دووباره‌ جینۆسایکردنى کورده‌، داواش له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى جیهان ده‌که‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ى له‌ عه‌فرین به‌ڕێوه‌ده‌چێت بێنه‌ده‌نگ.


ماوه‌ى ٣٤ ڕۆژه‌ ده‌وڵه‌تى و تورک و چه‌ته‌کانى سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌تى تورک به‌ هێزێکى زه‌به‌لاحه‌وه‌ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر عه‌فرین و به‌ سه‌دان هاوڵاتى شه‌هید و بریندار بوون و به‌شێکى زۆرى گوند و شاره‌دێکانیش وێران بوون.


مه‌ریه‌م سه‌مه‌د که‌سوکارى شه‌هید، بۆ ڕۆژنیوز وتى: ئه‌و دورشمانه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانى زلهێز هه‌ڵیانگرتووه‌، دروشمى بریقه‌دارن و هیچى دیکه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ به‌رچاوى جیهانه‌وه‌ کورد له‌ باشور ڕووبه‌ڕووى جینۆساید بووه‌ته‌وه‌، هیچ لایه‌ک نه‌هاته‌ ده‌نگ، ئێستاش جینۆسایدێکى دیکه‌ له‌ عه‌فرین و ڕۆژئاواى کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جیهان خۆى لێ بێده‌نگ کردووه‌، هه‌ندێک لێدوانیش ده‌ده‌ن بۆ ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه‌.

 


وتیشى: داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى کوردستان ده‌که‌م له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان، هه‌ر کێشه‌ و گرفتێکیان هه‌یه‌ وه‌لاوه‌ى بنێن و کۆده‌نگبن، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایانه‌ى به‌رامبه‌ر عه‌فرین ده‌کرێت و به‌ به‌رچاوى جیهانه‌وه‌ ژن و منداڵ و پیاوى به‌ساڵاچوو ده‌کوژرێت.


هه‌روه‌ها شه‌ماڵ ستار که‌سوکارى ئه‌نفالکراوى سنورى شارۆچکه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بۆ ڕۆژنیوز باسى له‌وه‌ کرد: ئه‌و ڕووداوانه‌ى له‌ عه‌فرین ڕووده‌دات و ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوو شه‌هید ده‌کرێن، هه‌وڵى دووباره‌ جینۆسایدکردنه‌وه‌ى کورده‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ عه‌فرین و ڕۆژئاواى کوردستان.

 


ئه‌وه‌شى وت: داواش له‌ ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ڵاتانى زلهێز ده‌که‌ن، به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ى له‌ ڕۆژئاواى کوردستان ڕووده‌دات بێنه‌ده‌نگ و بێده‌نگى بشکێنن.


ک.ک


 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin