Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوسەرۆکی گشتیی ماڵی گەل لە تورکیا دەستگیرکرا

2018-02-22 11:14:34



رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی گەل و ژمارەیەکی زۆریان لە ئەندامانی ماڵی گەل دەستگیرکرد، هاوسەرۆکی گشتیی ماڵی گەلیش لە ناو دەستگیرکراواندایە.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە ئەنقەرە هێرشی کردە سەر ماڵی گەل و دڵشاد ئاکتاشی هاوسەرۆک و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ماڵی گەلیان دەستگیرکرد.

 

جگە لە دڵشاد ئاکتاشی هاوسەرۆک، عەلی ئیمام ئایدۆغان، گوڵشاه ئوزتورک، سەدات چاکماک، فورکان بیرجان، نەجلا دووران، دووراک سۆیاسلان، تانکوت سەرتاش و مەزییەت یڵدز، ئەندامانی ماڵی گەل دەستگیرکران.

 

دەستگیرکراوان گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin