Smiley face
Smiley face
Smiley face

خوێندکارانی مەخمور: ئەو گەلانەی لە مێژوودا زمانەکەیان لە دەستداوە لەناوچوون

2018-02-22 11:31:15



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


خوێندکاران و مامۆستایانی مەخمور بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان ئەنجامدا و تێیدا بانگەوازێکیان ئاراستەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یونێسکۆ کرد.


ئێوارەی دوێنێ مامۆستایان و خوێندکاران لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، لە بەردەم ناوەندی پەروەردەی کامپەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە.


خوێندکاران و مامۆستایان لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەیاندا پۆستەری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە و ئاڵای یەژا ستاریان بە دەستەوە گرت، ڕاگەیەندراوەکە لەلایەن مزگین کاپەر، خوێندکاری خوێندنگای ئامادەیی خوێندرایەوە.

 


ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە دەستپێکرا: گەلی بێ زمان وەک ماسی بێ ئاو و مرۆڤی بێ دڵ وایە، بۆ پاراستنی کۆمەڵگا پێویستە زمان بپارێزرێت، بۆیە ئەو گەلانەی لە مێژوودا زمانەکەیان لە دەستداوە، لە ناوچون.


لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە مێژووی ڕۆژی زمانی دایک کرا و ڕاگەیەندرا: نەتەوە یەکگرتووەکان و یونێسکۆ ساڵی ١٩٩٩ ڕۆژی ٢١ی شوباتیان وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ڕاگەیاند، ساڵی ٢٠٠٠ بۆ یەکەم جار ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا، بەگوێڕەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هێرشی زۆر گەورە دەکرێتە سەر زمانی دایک لە سەرتاسەری جیهاندا، لە تورکیا ١٨ زمان ڕوو لە لەناوچوونن، زمانی کوردی یەکێک بووە لەو زمانانە کە ڕووبەڕووی کوشتاری کلتوری بووەتەوە.


هەروەها ئەوەش ڕاگەیەندرا: لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕژانی خوێنی شەهیدان ئێستا خوێندنگای کوردی کراوەتەوە، لە ڕۆژی پیرۆزی زمانی دایکدا چاوەڕوان دەکرا کە منداڵەکانی گەلەکەمان ئەو ڕۆژە جەژن بگێڕن، بەڵام بە داخەوە لەبەر چاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هێرش دەکرێتە سەریان و خوێندنگاکانیان دەکرێنە ئامانجی هێڕشەکانی تورکیای فاشیست.


ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە کۆتایی پێهات: لە ئەمڕۆدا پێنج هەزار خوێندکاری کورد لە ژێڕ بۆردوومانەکانی سوپای تورکدا لە عەفرین ناتوانن بخوێنن، ئێمە وەک خوێندکاران و مامۆستایانی کامپی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، کە هەستێت بە بەجێهێنانی بەرپرسیارێتییەکانی و هێرشی حکومەتی تورک بوەستێنێت بۆ سەر عەفرین.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin