Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوڵاتیانی منبیج-یش بەشداری کاروانی بەرەو عەفرین بوون

2018-02-22 14:54:57



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کاروانێکی هاوڵاتیانی باکوری سوریا کە دوێنێ لە هەرێمی جزیرەوە بەڕێکەوتووە بەرەو عەفرین، پاش ئەوی هاوڵاتیانی فورات و ڕەقەش بەشداری بوون، گەیشتە منبیج و لەوێش هاوڵاتیان منبیج چوونە ڕیزیانەوە.

 

ئەمڕۆ لە ٣٤-ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بە مەبەستی پشتگیریکردنی ئەو بەرخۆدانە کاروانێک کە پێکهاتووە لە هاوڵاتیانی جزیرە، ڕەقە، فورات و منبیج بەرەو عەفرین بەڕێوەیە.

 

کاروانەکە ئەمڕۆ گەیشتە گوندی تاحیەی ڕۆژئاوای منبیج و لەوێ لەلایەن هاوڵاتیانی منبیجەوە پێشوازییان لێکرا، پاشان هاوڵاتیانی منبیجیش بەشداری کاروانەکە بوون.

 

کاروانەکە لە منبیجەوە بەرەو عەفرین بەرێکەوتووە.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin