Smiley face
Smiley face
Smiley face

هه‌ولێر، خاوه‌ن نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌کان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

2018-02-22 15:18:06



ڕۆژنیوز ـ ڕێبین یوسف


به‌شێک له‌ خاوه‌ن نه‌خۆشییه‌ درێژخانه‌کان له‌ شارى هه‌ولێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و چوونه‌ به‌رده‌م باره‌گاى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌وان داوایان کرد فشار بخرێته‌سه‌ر حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى پێداویستییه‌کانیان بۆ دابین بکرێت.


ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م هه‌ڵگرانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌کان و که‌مئه‌ندامان به‌ خۆپیشاندان چوونه‌وه‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ شاری هه‌ولێر.


جاسم محه‌مه‌د که‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشی ته‌لاسیمیایه‌ به‌یاننامه‌ى خۆپیشانده‌رانى خوێنده‌وه‌، که‌ تێیدا هاتبوو: نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ و هه‌ڵگرانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌کان له‌ دۆخێکی خراپدان و ئه‌گه‌ر ئاوه‌ڕمان لێنه‌ده‌نه‌وه‌ و به‌هانامه‌نه‌وه‌ نه‌یه‌ن ژیانمان له‌ لێواری مردن نزیک ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپی باری ئابووری و نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست  له‌ نه‌خۆشخانه‌ گشتییه‌کان و ڕأگرتنی فڕۆکه‌خانه‌کانه‌وه‌.


له‌ به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌دا داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرا، که‌ فشار بخاته‌ سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمان و پێداویستییه‌کانیان بۆ دابین بکات.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin