Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو شەڕڤانی بریندار لە ناو هێزە داگیرکەرەکاندا ڕزگارکران

2018-02-22 15:25:36



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەوالەکان

 

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە، بە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرایکرد، کە دوو شەرڤانی برینداریان لە ناو هێزە داگیرکەرەکاندا ڕزگارکردووە.

 

ئەمڕۆ فەرماندەیی یەپەژە لە بارەی ڕزگارکردنی دو شەڕڤانی یەپەگە و یەپەژە بە برینداری لەناو هێزە داگیرکەرەکاندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

یەپەژە ڕایگەیاند: لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوودا هەڤاڵان ئاڤرین ماهسوم و شۆڕش عامودێ، بە برینداری لە ناو هێزەکانی دوژمندا مابوون، ناوی هەر دووی ئەو هەڤاڵانە وەک شەهیدانی بەرخۆدانی عەفرین بە ڕایگشتی ڕاگەیەندرابوو، چونکە بۆ ماوەی هەفتەیەک هیچ زانیارییەک لە بارەیانەوە لە بەر دەستدا نەبوو، پاش ٢٦ ڕۆژ هێزەکانمان بە ئەنجامدانی چالاکییەکی تایبەت هەڤال ئاڤرین و هەڤاڵ شۆڕشیان ڕزگارکرد.

 

لە بەردەوامیدا یەپەژە ڕایگەیاندووە: هەڤال ئاڤرین ماهسوم، ئەندامی ڕاگەیاندنی یەپەژە بوو، هەڤاڵ شۆڕش عامودێش یەکێک لە شەڕڤانانی یەپەگە بوو، ئێستا هەر دوو هەڤەڵەکەمان بە سەلامەتی لە ناو یەکینەکانماندان، لەلایەن فەرماندەیی مەیدانی شەڕەکانی عەفرینەوە داوای لێبورد لە ڕایگشتی دەکەین کە ناوی ئەو دوو هەڤاڵەمان وەک شەهید ڕاگەیاندبوو.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin