Smiley face
Smiley face
Smiley face

شانۆگەری "فڕین ڕووەو عەفرین" لە هەڵەبجە نمایشکرا.. بەوێنە

2018-02-22 18:18:56



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

تەڤگەری چاند و هونەری باشوری کوردستان، بە بەنمایشكردنی شانۆگەری "فڕین ڕووەو عەفرین" لە شاری هەڵەبجە، هێرشەكانی سوپای تورك و چەتەكانیان بۆ سەر عەفرین شەرمەزار كرا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، بەئامادەبوونی جەماوەرێكی بەرچاو، تەڤگەری چاند و هونەری باشوری كوردستان، بەدروشمی "بەڕۆحی چاندی بەرخودان عەفرین دەپارێزین، ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت"، بەنمایشكردنی شانۆگەرییەك بەناوی "فڕین ڕووەو عەفرین" لە شاری هەڵەبجە، هێرشەكانی سەر عەفرین و پیلانگێڕیی ١٥ ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان-پەكەكە-یان شەرمەزار كرد.

 

پێش نمایشكردنی شانۆگەرییەكە، ستافی شانۆگەرییەكە ڕێپێوانێكیان بەناو بازاڕی هەڵەبجەدا ئەنجامدا و دروشمەكانی "بێ‌ سەرۆك ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی عەفرین"یان دەوتەوە.

 

 

پاش كۆتاییهاتنی نمایشەکە، كارا محەمەد، ئەندامی بەڕێوەبەری چاند و هونەری باشوری كوردستان، وتاڕێكی پێشكەشكرد و وتی: بۆ پشتیوانیكردن لە بەرخۆدانی عەفرین لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەك ئەركی سەرشانمان دەستمانكردووە بە نمایشكردنی شانۆگەری سەرشەقام لە شار و شارۆچكەكانی باشوری كوردستان، ئەمڕۆش لە هەڵەبجە ئەو نمایشەمان پێشكەشكرد.

 

(کارا محەمەد)

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin