Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی ڕۆژهه‌ڵات: فکرى ئۆجالان ژنانى کردوه‌ته‌ پێشه‌نگ

2018-02-23 11:20:16



ڕۆژنیوز - عه‌لی قادر


به‌شێک له‌ ژنانى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان باس له‌ فکر و فه‌لسه‌فه‌ى ئۆجالان ده‌که‌ن و ده‌ڵێت، فکرى ئۆجالان ژنانى کردوه‌ پێشه‌نگى تێکۆشان.


ئه‌و ڕێکخراو و ده‌زگا و پارته‌ سیاسیانه‌ى یه‌پڕه‌وى فکر و به‌رنامه‌ى ئۆجالان ده‌که‌ن ژن تێیاندا ڕۆڵى زۆرى هه‌یه‌، دوو ژنى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ ڕۆژنیوز ده‌دوێن.


ڕۆژین سنه‌ چالاکوان و خه‌ڵکى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ڵێت: ئۆجالان ژنی له‌ چوارچێوه‌ی ماڵ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ و کردیه‌ خاوه‌ن ئیراده‌یه‌کی به‌هێز و خاوه‌ن بڕیاری خۆی و ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌ ڕۆژئاوای کوردستان سه‌لمێنراوه‌.

 


ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: هه‌روه‌ک ده‌زانین که‌ زیاتر له‌ پێنج هه‌زار ساڵه‌ ژن به‌ کۆیله‌ ده‌کرێت و له‌ بازاڕه‌کاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ کراوه‌ و هه‌روه‌ک بینیشمان که‌ ژنانی شه‌نگال دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ بونه‌وه‌ و له‌ بازاڕه‌کاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ کرا.


باسى له‌وه‌ش کرد: به‌ڵام بینیمان که‌ ژنانێک په‌روه‌رده‌ى هزری ئۆجالانن له‌ ڕۆژئاوای کوردستان چۆن له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین هێزی ناتۆ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و شکستیان به‌ سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌ داگیرکاریه‌کانی ئه‌و هێزه‌ هێناوه‌.


ڕۆژین له‌ کۆتایی قسه‌کانیدا ئه‌وه‌ى وت: ده‌توانین بڵێین که‌ فکر و فه‌لسه‌فه‌ى ئۆجالان جارێکی تر ژنی هێنایه‌وه‌ بوون و کردونییه‌تی به‌ پێشه‌وا و پێسه‌نگی شۆڕشی ڕزگاریى گه‌له‌که‌مان.


هه‌روه‌ها ئازیتا سنه‌ ژنێکی دیکه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ڵێت: فکر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ ژنگه‌لێکی خوڵقاندوه‌ که‌ له‌ لوتکه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوون و ئیراده‌ و باوه‌ڕیدان و بوونه‌ته‌ پێشه‌نگ، نمونه‌ش شه‌هید ئاڤێستایه‌ که‌ بێترس ڕووبه‌ڕووی دوژمن وه‌ستایه‌وه‌ و خۆی به‌ تانکه‌کانی دوژمندا ته‌قانده‌وه‌ و وایکرد که‌ دوژمن سڵ له‌ جه‌سه‌ته‌کانیشیان بکاته‌وه‌ و لێیان بترسێت.

 


ئازیتا ده‌شڵێت: ڕێبه‌ر ئاپۆ کارێکی وای کرد که‌ ژنان له‌ چوارچێوه‌ی ماڵه‌کانیان بێنه‌ده‌ره‌وه‌ و ژیانێکی ئازادانه‌ بژین.


ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: داواکارم له‌ سه‌رجه‌م ژنانی کوردستان و ژنانی ڕۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی که‌ چیتر ژێرده‌سته‌یی قه‌بوڵ نه‌که‌ن و خۆیان له‌ چوارچێوه‌ی فکر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌رئاپۆ په‌روه‌رده‌ بکه‌ن و بۆ گه‌یشتن به‌ مافه‌کانیان خه‌بات و تێکۆشانیان به‌ هێز بکه‌ن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin