Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی ژنانی کوردستان بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێکەوتن

2018-02-24 10:06:10



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شاندێکی ژنانی سێ پارچەی کوردستان بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.

 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٠٠ شاندێکی ژنانی کورد کە پێکهاتبوو لە ژنانی سێ پارچەی باکور، باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری سلێمانییەوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتن.

 

ئەو سەردانە بە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین ئەنجام دەدرێت.

 

ئەگەر کێشە و ئاستەنگییەک لە بەر دەم ئەو شاندەدا پێک نەیەت، چاوەڕوان دەکرێت کە چەند کاتژمێرێکی دیکە شاندەکە بگەنە ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێوە بەرەو عەفرین بەڕێبکەون.

 

بەگوێڕەی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتووە، شاندێکی ژنانی رۆژئاوای کوردستان لە دەرگای سنووری سێمێلکا پێشوازیی ئەو شاندە دەکەن.

 

شاندی ژنانی سێ پارچەی کوردستان لە ١٨ نوێنەر پێک دێت، کە نوێنەرانی ڕژاک، کژار، تەڤگەری ئازادی، ژنانی زەردەشتی، ئەنستیتیوتی وۆرک، نەوەی نوێ، هەدەپە و کۆمەڵەی ژنانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران لەو شاندەدا جێدەگرن.

 

ئەندامانی شاندەکە بریتین لە: زولەیخا شوکوڵا، بێریڤان شاهۆ، ئاوات حسامەدین، سنوور سالح، بێریڤان محەمەد، شەهلا محەمەد، نەجیبە عومەر، هاژە سالار، ئاشتی عەبدوڵا، یوسرا ڕەجەب، دڵنیا ڕەحیمی، گوڵناز گوڵمحەمەدی، ڕۆشنا جەمیل، لانە عەلی، ئاخین جەمال، ئەمینە محەمەد، شادی نەوزاد، مزگین ئاری.

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin