Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێشمەرگەیەک کوژرا

2018-02-24 10:06:45



ڕۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم

 

لە سنووری شارۆچکەی سۆران پێشمەرگەیەک کوژرا و پێشمەرگەیەکی دیکەش بە تۆمەتی کوشتنەکە دەستگیرکرا.

 

شه‌وی ڕابردوو له‌ گوندی سیتکانی سەر بە شارەدێی دیانا-ی شارۆچکەی سۆران لە پارێزگای هەولێر، ڕووداوێکی کوشتن تۆمارکرا.

 

هاوار ئه‌رگۆشی، وته‌بێژی پۆلیسی سۆران بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"کوژراوەکە ناوی محەمەد خدر-ە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩ و پیشەی پێشمەرگەبوو".

 

ئەرگۆشی، وتیشی:"دوای گەیشتنی تیمەکانمان بە شوێنی ڕووداوەکە، دەرکەوت، کە (ش.س.ح )  له‌ دایکبووی ساڵی ١٩٩٤، کە ئەویش پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌یە هەڵساوە بە کوشتنی ئەو هاوڵاتییە".

 

هەروەها، وتی:"تۆمه‌تباره‌که‌ له‌لایه‌ن پۆلیسەوە ده‌ستگیرکراوه‌ به‌ ماددەی (406 ) لە یاسای سزادان و دانی ناوه‌ به‌ تاوانه‌کەیدا ناوە و لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌".

 

جێگای باسه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوو ئه‌مه‌ چواره‌مین حاڵه‌تی کوشتن و خۆکوشتنه‌ له‌ سنووری شارۆچکه‌ی سۆران، ڕوودەدات.

 

بەپێی ئامارێک، کە ڕۆژنیوز لای خۆی تۆماریکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٦٥ هاوڵاتی لە باشوری کوردستان کوژراون و خۆیان کوشتووە.

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin