Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ نه‌خۆشییه‌کى دارستانه‌کان دۆزرایه‌وه‌

2018-02-24 10:05:29



ڕۆژنیوز ـ جیهاد هه‌ورامى


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستان و پاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ چاره‌سه‌رییه‌کى بۆ نه‌خۆشى وشکبوونى به‌شێک له‌ دارستانه‌ سروشتییه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌ى دۆزییه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ش ده‌ڵێت: نه‌خۆشییه‌که‌ ناوى (کانده‌ردیزیس)ه‌ و له‌ ڕێگه‌ى ده‌رمانى (شامپیۆن) چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌که‌ ده‌که‌ین.


له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌شێک له‌ درخته‌کانى دارستانه‌ سروشتییه‌کانى سنورى هه‌ڵه‌بجه‌ توشى وشکبوون بوون و دواى چه‌ند هه‌وڵێکیش له‌ ئێستادا چاره‌سه‌رى به‌و نه‌خۆشییه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.


محه‌مه‌د مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ڕۆژنیوزى وت :"پاش ئه‌وه‌ى که‌ به‌هۆى نه‌خۆشییه‌ک به‌شێک له‌ دارستانه‌ سروشتییه‌کانى باشورى کوردستان و به‌تایبه‌ت سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چوون، ئێمه‌ش لیژنه‌یه‌کى پسپۆڕمان بۆ ئه‌نجامدانى پشکنین له‌سه‌ر ئه‌و دره‌ختانه‌ى که‌ به‌شێک یان به‌ته‌واوى ووشک بووبوون، ڕاسپارد به‌ وه‌رگرتنى نمونه‌کان و له‌ تاقیگه‌ى زانکۆى هه‌ڵه‌بجه‌ داماننا به‌ مه‌به‌ستى پشکنین".

 


وتیشى: له‌دواى ماوه‌یه‌ک ئه‌نجامى پشکنینه‌کان ده‌رچون و بۆمان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌مه‌ جۆره‌ نه‌خۆشییه‌که‌ به‌ناوى (کانده‌ردیزیس) که‌ که‌ڕوویه‌که‌ و ده‌بێته‌ هۆى زه‌ردبون و وشکبوونى به‌شێک یان ته‌واوى دره‌ختى دارستانه‌ سروشتییه‌کان و له‌ئه‌گه‌رى ڕێگرینه‌کردن له‌و نه‌خۆشیه‌ ئه‌وا په‌ره‌ده‌سه‌نێت بۆ ده‌رخته‌کانى تر.


ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشییه‌که‌ جۆره‌ ده‌رمانێک هه‌یه‌ به‌ناوى (شامپیۆن) که‌ له‌ڕێگه‌ى وه‌شاندنى به‌ شێوه‌ى قه‌تره‌یى له‌ دارستانه‌ سروشتییه‌کان و به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ى که‌ به‌شێکى دره‌خته‌کانى لێ وشکبوون ڕێگرى له‌ بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌که‌ین و بنه‌بڕ ده‌بێت.


به‌ڕێوه‌به‌رى دارستان و پاوانى هه‌ڵه‌بجه‌، باسى له‌وه‌ش کرد: بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌مان وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کشتوکاڵى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڵێنى هاوکارى زیاتریان پێ داین له‌دابینکرنى ده‌رمان و سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانى بنه‌بڕکردنى نه‌خۆشیه‌که‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژه‌ى داهاتوودا ده‌ستبه‌کار ده‌بین.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin