Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕوسیا پێشکه‌وتوترین فڕۆکه‌ى جه‌نگیى ڕه‌وانه‌ى سوریا ده‌کات

2018-02-24 11:05:45



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


سایتى سى ئێن ئێنى ئه‌مریکى بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ ڕوسیا "پێشکه‌وتوترین" فڕۆکه‌ى جه‌نگیى خۆى ڕه‌وانه‌ى وڵاتى سوریا کردوه‌.


ئه‌مڕۆ سایتى CNNى ئه‌مریکى بڵاوى کرده‌وه‌، که‌ ڕوسیا فڕۆکه‌ى جه‌نگى SU-57ى ڕه‌وانه‌ى سوریا کردوه‌، که‌ پێشکه‌وتوترین فڕۆکه‌ى جه‌نگییه‌.


سایته‌که‌ باسى ئه‌وه‌ى کردوه‌، ئه‌و جۆره‌ فڕۆکه‌یه‌ پێشکه‌وتوترین فڕۆکه‌ى جه‌نگى ڕوسیایه‌ و توانایه‌کى نهێنیى هه‌یه‌ له‌ جه‌نگدا.


ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کردوه‌، ناردنى ئه‌و جۆره‌ فڕۆکانه‌ مه‌ترسى له‌سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ سوریا دروست ده‌کات.


پێشتر فلادیمێر پوتین سه‌رۆکى ڕوسیا بڕیارى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ڕوسیاى له‌ سوریادا، به‌ڵام ناردنى ئه‌و فڕۆکه‌ جه‌نگیانه‌ له‌ ئێستادا خوێندنه‌وه‌ى دیکه‌ى بۆ ده‌کرێت، به‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌مریکا به‌ فڕۆکه‌ى F-22 بۆردومانى هێزه‌کانى سه‌ربه‌ ڕوسیاى کرد له‌ دێره‌زۆر.


ئه‌مریکا نزیکه‌ى ٥٠٠ سه‌ربازى سه‌ربه‌ ڕوسیاى له‌ دێره‌زۆر بۆردوومان کرد و زیاتر له‌ ١٠٠ که‌سیان لێ کوژرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات.


ڕوسیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر خاکى سوریا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان یه‌کلاده‌که‌نه‌وه‌ و ململانێى یه‌کتر ده‌که‌ن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin