Smiley face
Smiley face
Smiley face

دووکاندارەکانی بانە و پیرانشار بازاڕیان داخست

2018-02-24 13:01:57



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دووکاندارەکانی شارەکانی بانە و پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی بێکاریی و داخستنی دەروازە سنوورییەکان مانیان لە کارکردن گرت و دووکان و بازاڕیان داخست.

 

ئەمڕۆ کاسبکارانی بازاڕە سنوورییەکانی شارەکانی بانەی سەربە پارێزگای سنە و پیرانشاری سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دووکان و بازاڕیان داخست.

 

داخستنی بازاڕ بەمەبەستی دەربڕینی لەبەرامبەر نالەباریی دۆخی ئابووریی، کە بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتەوە دروستبووە.

 

پاش داخستنی دووکانەکان دۆخی شارەکانی بانە و پیرانشار بە سەربازییکراوە و ژمارەیەکی زۆر لە هێزە تایبەتەکانی پۆلیس شەقامەکانیان قۆڕخکردووە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە حکومەتی ئێران بە داخستنی دەرگا سنوورییەکان لە نێوان شارەکانی نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیان و کاری هاوڵاتییانی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تووشی قەیران و کێشە کردووە.

 

سەرچاوە: کۆڵبەرنیوز

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin