Smiley face
Smiley face
Smiley face

شاندی ژنانی کوردستان گەیشتنە باکوری سوریا

2018-02-24 14:57:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

شاندی ژنانی سێ پارچەی کوردستان کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەرەو باکوری سوریا بەڕێکەوتبوو, گەیشتە دەرگای سنووری سێمالکا.

 

ئەمڕۆ شاندنی ژنانی کوردستان کە لە ١٨ ئەندام پێکهاتووە گەیشتە دەرگای سنووری سێمێلکا - پیشخابور، پێشوازیی لێکرا و پاشان بەرەو قامیشلوی هەرێمی جزیرە بەڕێکەوتن.

 

شاندەکە لەلایەن سەنا دەهام، جێگری هاوسەرۆکانی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کانتۆنی جزیرە و فیدان قامیشلو، ئەندامی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرەی ستار پێشوازییان لێکرا.

 

شاندی ژنانی سێ پارچەی کوردستان لە ١٨ نوێنەر پێکدێت، کە نوێنەرانی ڕژاک، کژار، تەڤگەری ئازادی، ژنانی زەردەشتی، ئەنستیتیوتی وۆرک، نەوەی نوێ، هەدەپە و کۆمەڵەی ژنانی ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران.

 

ئەندامانی شاندەکە بریتین لە: زولەیخا شوکوڵا، بێریڤان شاهۆ، ئاوات حسامەدین، سنوور سالح، بێریڤان محەمەد، شەهلا محەمەد، نەجیبە عومەر، هاژە سالار، ئاشتی عەبدوڵا، یوسرا ڕەجەب، دڵنیا ڕەحیمی، گوڵناز گوڵمحەمەدی، ڕۆشنا جەمیل، لانە عەلی، ئاخین جەمال، ئەمینە محەمەد، شادی نەوزاد، مزگین ئاری.

 

 

س.ح

ئەوەی زیاتر خوێندراوە


-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : rojnewsso@gmail.com
© Copyright 2015 RojNews. Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin